مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك هەمان ڕۆژ پەیوەندی نەكات بە نەهاتوو (غیاب) ئەژماردەكرێت.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ 1ی ئەیلول وەكو ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریكراوە و هەر مامۆستایەك پەیوەندی نەكات بە نەهاتوو (غیاب) ئەژماردەكرێت.

ئاشكرایكرد، ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتی بێمووچەن یاخود دایكایەتییان وەرگرتووە لەو ڕۆژەی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە هەمان وادە پەیوەندی بە خوێندنگەكەیانەوە دەكەنەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات جەختیكردەوە، بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كار بە سیستمی (E parwarda) دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی عێراق كرا

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ بە دیبالا-وە ناوەستێت و "کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا"ی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share