عەمید سالار عەبدوڵا: هەنگاوێکی پاسپۆرتی سلێمانی لە هەموو عێراق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خزمەتگوزاری مۆبایل تیم، کە بۆ یەکەمجار لە سلێمانی هەنگاوی بۆ نرا، لە ئێستادا لە هەموو عێراق جێبەجێدەکرێت.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی چەند ساڵێکەوە لە خزمەتگوزاری مۆبایل تیمەوە سەردانی ئەو ماڵانە دەکەین کە کەسانی نەخۆش و پەککەوتەیان هەیە و هەر لەوێ مامەڵەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتیان بۆ تەواو دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند مانگێک لەمەوبەر بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغداد بەو هەنگاوەی ئێمەی زانی، دوای ئاگادارکردنەوەی وەزیری ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاردرا لە هەموو عێراق جێبەجێبکرێت و ئۆتۆمبێلی تایبەت بەو مەبەستە تەرخانبکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دابینکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share