یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره خه‌ون به خولی ئینگلیزییه‌وه ده‌بینێت و له گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.
خزێره به ماڵپه‌ڕی یورۆ سپۆرتی ڕاگه‌یاندووه، ” ئه‌گه‌ر چانسی ئه‌وه بێته به‌رده‌مم په‌یوه‌ندی به خولی نایابی ئینگلیزییه‌وه بکه‌م، بێگومان ده‌بێته بژارده‌یه‌کی باش، زۆر سه‌رسامم به پریمه‌رلیگ”.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ یان ئه‌نچلۆتی که هه‌ردووکیان له سه‌رده‌می ڕیاڵ مه‌درید ڕاهێنه‌ری یاریزانه‌که بوون، خزێره ده‌ڵێت، ” له‌دوای ڕیاڵ مه‌درید چه‌ندین گفتوگۆم له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ره‌که ئه‌نجامداوه و تاوه‌کو ئێستاش په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وامه، هه‌رگیز په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا نه‌پچڕاوه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی له یارییه‌کاندا ئاستی به‌رز پێشکه‌شبکه‌یت، له کاتی مه‌شقه‌کان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ئه‌وکاره بکه، ئه‌گه‌ر یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵم، ده‌مه‌وێت هانده‌رانی یانه وه‌ک یاریزانێکی مه‌زن لێمبڕوانن”.
یاریزانه تونسی – ئه‌ڵمانیه‌که په‌یامێک ئاڕاسته‌ی ئه‌ندریا پێرلۆی ڕاهێنه‌ری لاڤیکیا سنیۆرا ده‌کات و ده‌ڵێت، ” ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا تێیکه‌وتووم هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به پێرلۆوه نییه، له ڕاهێنه‌ره‌که توڕه‌نیم، له‌و شێوازی یاریکردنه تێده‌گه‌م که په‌یڕوه‌ی ده‌کات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی 2021 یوڤانتۆس به‌جێناهێڵم، ده‌مه‌وێت ڕێزی بۆنده‌که‌م بگرم که له هاوینی 2021 کۆتاییدێت”.
له کۆتاییشدا دووپاتیده‌کاته‌وه، یانه‌ی ئاوگسبۆرگی ئه‌ڵمانی یه‌کێکه له بژارده‌کان و به‌دووری نازانێت جارێکی دیکه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خولی پله یه‌کی ئه‌ڵمانیا.