لامپارد لە دەرگای ئینگلتەراوە دەگەڕێتەوە

پێشنیازی پۆستی ڕاهێنەری لاوانی ئینگلتەرا بۆ لامپارد کراوە

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێشنیازی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی وڵاتەکەیان بۆ فرانک لامپارد کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ئاستی لاوان، ئایدی بۆزرۆیدی ڕاهێنەری پێکهاتەی لاوانی خوار تەمەن 21 ساڵ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

بۆزرۆید چانسی لە گەیاندنی هەڵبژاردەی لاوان بە یورۆی 2021 بەهێزە، بەڵام شکستەکانی بەرانبەر پۆرتوگال و سویسرا گومانی دروستکردووە و لە ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەدوای ڕاهێنەرێکی گونجاودا دەگەڕێن لە توانایدابێت لەگەڵ لاوانی وڵاتەکە بەباشترین شێوە مامەڵە بکات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، تاوەکو ئێستا بۆچوون و وەڵامی فرانک لامپارد دەربارەی وەرگرتنی پۆستی هەڵبژاردەی لاوان نەزانراوە، بەڵکو جۆن ماکدیرمۆتی بەڕێوبەری هونەری هەڵبژاردەکە پێشنیازەکەی خستووەتە بەردەستی ڕاهێنەرەکە و لە چاوەڕوانی وەڵامدان.

فرانک لامپارد لە وەرزی 2018/2019 پۆستی ڕاهێنەری یانەی دێربی کاونتی بەدەستهێناوە و لە وەرزی 2019 بۆ 2021 ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بوو، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و حاڵی حازر بێکارە و لە چاوەڕوانی چانسیکی نوێدایە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: عێراق مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ هەرێمدا ناكات

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ بۆ گەوهەرەکەی فیۆلا ململانێی پێنج یانە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share