بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگەنادرێت هیچ لێپرسراوێكی یەكێتی پێگەكەی بۆ دەستكەوتی تایبەت بەكاربهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ هیچ بەرپرسێكی حكومی و حزبی و سەربازی نییە بەرپرسیارێتییەكانی بۆ دەستكەوتی خۆی بەكاربهێنێت و هەر هەڤاڵێكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی حزبیدا سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسادەكرێتەوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییش سزای توندی حزبی و ڕێكخراوەیی دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنووری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیی حزبی و حكومی و سەربازیدا بێت بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە ناونیشان و بەرپرسیارێتیی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوەكانی حكومەت.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر هەڤاڵێكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی حزبیدا بێت و سەرپێچی لەم شێوەیە بكات جگەلەوەی ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سزای توندی حزبی و ڕێكخراوەیی دەدرێت و ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت.

سەرۆكی یەكێتی داوا لە سەرجەم حزب و لایەنەكانی دیكە دەكات هەمان هەڵوێستیان هەبێت.

بابەتی پێشتر

دوو ئەندەرپاس لە شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسڵوجە دروستدەكرێن

بابەتی دواتر

ئەوەی لە هەفتەی یەکەمی "کالچیۆ" ڕوویدا، هەرگیز تۆمار نەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share