دەستپاكیی عێراق لە گەڕاندنەوەی دوو ملیار دۆلار نزیكدەبێتەوە

عێراق نزیكدەبێتەوە لە گەڕاندنەوەی دوو ملیار دۆلار لە دەرەوە پاش هەماهەنگیی دەستەی دەستپاكی لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی ڕژێمی پێشوو، بەبێ ئەوەی سەرچاوەی ئەو پارەیە ئاشكرابكرێت.

عەلاء ساعدی سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگیی یەكێك لە ئەندامانی ڕژێمی پێشوو لەگەڵیاندا “بووتەهۆی نزیكبوونەوەی گەڕاندنەوەی دوو ملیار دۆلار” ئاماژەی بەوەشكرد، “هەندێك وڵات بە ئەنقەست هەماهەنگی ناكەن بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق”.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری ساعدی وتیشی، “یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق هەیە كە لە ساڵی 2012 دەرچووە و تا ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەڕێوەدەبرا، دوای ئەوە دەستەی دەستپاكی سەرپەرشتیكردنی گرتووەتەدەست”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم ماوەیەدا متمانەی هاوڵاتییانمان بەدەستهێناوە بۆ هەواڵدان لەبارەی پارەكانی عێراق لە دەرەوە لەڕێی پێدانی دەستكەوت بە هەواڵدەر.

لە نیسانی ڕابردوودا دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی سەركەوتنی خۆی لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار لە بانكەكانی لوبنان ڕاگەیاند.

ساعدی ڕوونیشیكردەوە، “زۆرینەی هەماهەنگیكاران لە میراتگرانی پێشێلكارانی سەر ماڵی گشتیین لە ئەنجامی ئەو ئیمتیازاتانەی دەوڵەت پێیان دەدات، هەروەها نەتوانینی تەواوكردنی بەڵگەنامە فەرمییەكان”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێك لە وڵاتان بەشێوەی ئەنقەست هەماهەنگی ناكەن بۆ گەڕاندنەوەی سامانی عێراق، ئەمەش پێویستی بە دەسەڵاتی باڵاترە بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنی ڕادەستكردنی تۆمەتباران و داهاتی عێراق.

لە ئازاری 2021دا لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دزەپێكردنی نزیكەی 350 ملیار دۆلاری لە خەزێنەی گشتی لەماوەی 17 ساڵدا، واتە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن-ەوە ئاشكراكرد.

بابەتی پێشتر

بینای پارێزگای هەولێر و دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەڕووخێندرێن

بابەتی دواتر

ئاسینسیۆ ئەو مەتەڵەی کەس وەڵامەکەی نازانێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share