ڤان نیستەلڕۆی “گەوهەرەکەی لاماسیا”ی بەهێزەوە گەڕاندەوە

چاڤی سیمۆنز، یاریزانی لاوی هۆڵەندی و یانەی ئایندهۆڤن بەهێزەوە گەڕاوەتەوە، لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لەم وەرزەدا لە چەندین جەمسەرەوە کێبڕکێی ناسناوەکان دەکات، پاڵاوتنی خولی یانە پاڵەوانەکان، خول و جامی هۆڵەندا، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوود ڤان نیستەلڕۆی ڕاهێنەر پشتی بە تواناکانی چاڤی سیمۆنز بەستووە، کە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە گواستنەوەی پێکراوە.

جموجۆڵی سیمۆنز لە بەرشلۆنەوە بۆ پاریس سەرکەوتو نەبوو، بەڵام لەم وەرزەدا بە درێسی ئایندهۆڤنەوە بەشداری لە چوار یاریدا کردووە (212 خولەک)، سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست.

جگە لە داتاکان، سیمۆنز لەڕووی هونەرییەوە بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی پێکهاتەی ڤان نیستەلڕۆی، لە پێگەکانی ناوەند و سەنتەر بەهێزەوە گەڕاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی خانووی زیادەڕۆیان دروستکردووە

بابەتی دواتر

بینای پارێزگای هەولێر و دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەڕووخێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share