ژنێک سەرنشینانی فڕۆکەیەک دەتۆقێنێت: تەقینەوەم پێیە

ژنێک دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێی لەناو سەرنشینانی فڕۆکەیەکدا دروستکرد، لەکاتێکدا ماوەیەک بووە دەستی بە فڕین کردبوو لە دورگەی قوبرسەوە، ژنەکە هاواری کردووە “تەقینەوەم پێیە”.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە، کاتێک فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای “جیت2” لە شاری لارنکای قوبرسەوە بەرەوە مانشستەری بەریتانیا بەڕێکەوتووە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، کە ژنەکە بە دەنگی بەرز هاواریکردووە، کە لەژێر جلەکانییەوە تەقینەوەی هەڵگرتووە.

سەرەتای ڕووداوەکە بەوە دەستیپێکردووە، ژنەکە دوای فڕینی فڕۆکەکە چووتەو ناو ڕاڕەوی فڕۆکەکە و لەو منداڵانەی پرسیوە کە لەگەڵیدا بوون “ئێوە ئامادەن بۆ مردن؟”، منداڵەکان بۆ ترساندنی سەرنشینانی فڕۆکەکە وتویانە، “دایک و باوکمان ئەندامی ڕێکخراوی داعشن”.

یەکێک لە سەرنشینەکان کە بەریتانی بووە، ئەو ژنەی گرتووە و خستوویەتییە سەر زەویی فڕۆکەکە، بەهۆی ئەو دۆخەوە فڕۆکەکە بەشێوەی لەناکاو لە پاریس نیشتووەتەوە.

دوای گەیشتنی پۆلیس و دەستگیرکردنی ئەو ژنە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو دەنگۆیەی بەڕاست بووە یان تەنها بۆ ترساندن یان هۆکاری دیکە بووە.

بابەتی پێشتر

ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share