توێژینەوەیەكی نوێ.. ڕەنگە بۆنی جەستە هۆکاری “هاوڕێیەتی” بێت

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری ساینس ئه‌دڤانسێس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئه‌و كه‌سانه‌ی هەمان بۆنی له‌شیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هەیە زیاتر ببنه‌ هاوڕێ.

گروپێک لە توێژەران بە سەرۆکایەتی ئینبال رافرێبی لە پەیمانگای زانستی وایزمان لە ئیسرائیل دەڵێت، شیردەرە وشكاوەكییە غەیرە مرۆڤەكان بەردەوام یەکتر بۆن دەکەن، بەوپێیەش بڕیاردەدەن کە دۆست یان دوژمنەکانیان کێن.

بەوپێیەی مرۆڤەکانیش بەدوای هاوڕێیەکدا دەگەڕێن کە هاوشێوەی خۆیان بن، تیمەکە كاریانكرد لەسەر ئەو گریمانەیەی کە مرۆڤەکان بۆن دەکەن بۆ زانینی بۆنی هاوشێوەی جەستە و حوکمدان لەسەر ئەگەری گونجانی دۆستانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە، توێژەران نمونەی هاوڕێیانی هەمان ڕەگەزیان کۆکردۆتەوە کە پێشتر هیچ پەیوەندییەكی سۆزداری لەنێوانیاندا نەبووە و بەخێرایی هاوڕێیەتییان دروست کردووە.

ئەوان 20 جووت هاوڕێیان دۆزیەوە، کە بە یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا دابەشکراون، تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 39 ساڵدایە.

بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بۆنێک نەگوازرێتەوە، بەشداربووان دەبوو خۆیان لە هەندێک خۆراک بەدووربگرن و دوور لە هاوبەشی ژیانیان و ئاژەڵە ماڵیەکان بخەون، ئەو كراسە لەبەربکەن کە ئامادەكارانی توێژینەوەکە دابینیان کردووە.

کراسەکان کۆکرانەوە و دواتر بە بەکارهێنانی لووتێکی ئەلیکترۆنی شیکارییان بۆ کرا، کە ئامێرێکە شیکاری پێکهاتەی کیمیایی دەکات.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە بۆنی هەر جووتێک هاوڕێ بەگشتی زیاتر لە بۆنی جووتە غەیرە هاوڕێکان کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون، لەیەکدەچن.

بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەنجامەکانی ئامێرەکە لەگەڵ تێگەیشتنی مرۆڤدا دەگونجێت یان نا، تیمەکە پشتیان بە هەستی بۆنکردنی ئەو خۆبەخشانە بەست کە دەبوو بۆنی دوو هاوڕێ و كەسی سێیەم بکەن، لەڕێیەوە توانیویانە جووتە هاوڕێكان دەستنیشان بکەن.

بەڵام گریمانەیەکی دیکە دەتوانێت ئەم یەکگرتنە لە ڕووی بۆنکردنەوە ڕوون بکاتەوە: هاوڕێیان کاتێکی زۆر پێکەوە بەسەردەبەن، هەروەها هۆکاری هاوبەشیان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر بۆنکردنیان هەیە، وەک شوێنی ژیانیان و ئەو خۆراکەی دەیخۆن.

بۆیە توێژەران دەیانویست بزانن ئایا بۆن پێشبینی ئاستی هاودەنگی و گونجاوی دوو کەس دەکات کە یەکتر ناناسن یان نا.

بە بەکارهێنانی 17 کەسی نەناسراو بۆیان دەرکەوت کە لێکچوونی بۆنەکان پێشبینی لێکتێگەیشتنی باشی نێوان ئەو دوو کەسە دەکات لە 77%ی حاڵەتەکاندا، یان لە بەرامبەردا ئاماژەیە بۆ کەمی کیمیایی نێوان ئەو دوو کەسە لە 68%ی حاڵەتەکاندا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كار: چەندین ملیۆن عێراقی بێكارن

بابەتی دواتر

بایرن گرێبەستی دووەمی بەرشلۆنەی ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share