داهاتی پاڵەوانی خولی ئیسپانیا “لالیگا” چەندە؟

خولی پلە یەکی ئیسپانیا یەکێکە لە خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا، ساڵانە زیاتر لە ملیارێک دۆلاری داهاتی پەخشی تەلەڤیزیۆنی بەسەر یانەکانی ئەو خولەدا دابەشدەکرێت.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، ساڵانە ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا بڕی ملیارێک و 440 ملیۆن یورۆ داهاتی پەخشی تەلەڤیزیۆنی بەدەستدەهێنێت، ئەو بڕەش بەسەر یانەکاندا دابەش دەکرێتەوە.

نیوەی ئەو بڕە کە 722 ملیۆنە بە هاوسەنگی بەسەر سەرجەم یانەکاندا دابەش دەکرێت، بڕەکەی دیکە (722 ملیۆن) بەپێی دوو پێوەر دابەش دەکرێت، کە ئەویش پێوەرەکانی هێزی کۆمەڵایەتی و وەرزشی و ئەنجامەکانە لە ماوەی پێنج وەرزدا.

361 ملیۆن پێشکەش دەکرێت لەسەر بنەمای ئەنجامی وەرز، لە بڕەکەی دیکەشدا گەورەیی یانەکان و ڕێژەی ڕاکێشانی هاندەر ڕۆڵ دەگێڕێت.

لە وەرزی ڕابردوو (2021/2022) پاڵەوانی خول (ڕیاڵ مەدرید) بڕی 61 ملیۆن یورۆ داهاتی هەبووە، دووەمی ڕیزبەندییش 54 ملیۆن یورۆی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی دواخراوی هەفتەی 34ی پریمەرلیگی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد، بەپێی…
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share