پۆلیسی ڕاپەرین: بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان لە قەڵادزێ 11 منداڵ برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەوتنی كەشتيی نوح كە تایبەتە بە یاریی منداڵان لە پاركی دەروازەی قەڵادزێ 11 منداڵ برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا چەند منداڵێك كە سواری كەشتیی نوح لە پاركی دەروازەی قەڵادزێ بوون و كەشتییەكە تێكشكاوە و بەو هۆیەشەوە 11 منداڵ برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم بریندارەكان تەندروستییان جێگیرە، مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی قەڵادزێ گەیشتوونەتە شوێنەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد”. رەوەند مەلا…
Total
0
Share