بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە.

نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە نیوه‌ی دانیشتووانی هەر سێ پارێزگای به‌سره‌، میسان و زیقار ده‌ستبه‌رداری كشتوكاڵ و خودبژێوی بوونه‌ و به‌ره‌و شاره‌كانی دیکە كۆچ ده‌كه‌ن.

ئاشكراشیكردووە‌، وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به‌بیابانبوون و سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ وایكردووە تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی 75هه‌زار كه‌س له‌و سێ پارێزگایە كۆچ بكه‌ن بۆ شارەكانی دیكەی عێراق.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، له‌و ژماره‌یه‌ 8% خێزانەکانی به‌سره ‌و 3% له‌ زیقار و 13%ی میسان، كه‌ نزیكه‌ی 75 هه‌زار كه‌س كە پێشتر پشتیان به‌ كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری به‌ستووه‌، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا ناچاری كردوون ڕوو له‌ شاره‌كانی دیکە بكه‌ن و له‌ فه‌رمانگه‌ حکومییەکان و ڕیزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كار بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

چی دەبێتەهۆی هەوكردنی ددانەكان؟

بابەتی دواتر

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ناكرێت ئیدارەی چاكسازی لە دەستی كەسانی سەربازیدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی رەسمی. نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک…
Total
0
Share