وەفدێکی یەکێتی سەردانی چەند فراکسیۆنێکی کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران

وەفدێکی باڵای یەکێتی بە مەبەستی رونکردنەوەی دیدگا و بەرنامەی یەکێتی، سەردانی چەند فراکسیۆنێکی کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران.

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، بەمەبەستی روونکردنەوەی دیدگا و بەرنامەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی فراکسیۆنەکانی (بەدر، عەزم، حەسم، نەوەی نوێ، ئیشراقەی کانون، کۆمەڵی دادگەری)ـیان کرد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بڕیاربوو سبەی سێشەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک دواخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای هەڵاتن و رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانیان ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە لە بازگەیەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوون و دواتر روبەڕوویان بوبوونەوە،…
Total
0
Share