تادێت نرخی غاز لە ئەوروپا ڕوو لە زیادبوون دەكات، بەپێی ڕاپۆرتێك لەسایەی ئەو دۆخەدا هۆڵەندییەكان دار بۆ وەرزی زستان كۆدەكەنەوە.
سوید ڕیزبەندیی یەكەمی لەڕووی بەرزترین نرخی غاز لە ئەوروپا لە بەرژەوەندیی هۆڵەندا لەدەستدا كە لە ڕیزبەندیی دووەمدا بوو.
پێشتر دانیشتووانی سوید نزیكەی 24 سەنت-یان بە كیلۆوات/كاتژمێرێك یان 2.31 یۆرۆیان بۆ هەر مەتر سێجا غاز دەدا، لەكاتێكدا نرخی غاز لە هۆڵەندا 23 سەنت بۆ هەر كیلۆوات/كاتژمێر یان 2.25 یۆرۆ بوو بۆ هەر مەتر سێجایەك.
لە ماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا، بەپێی شیكارییەكانی نرخی وزە لە 33 وڵاتی ئەوروپی، هۆڵەندییەكان كە گرێبەستی نوێیان لەگەڵ دابینكەرانی خزمەتگوزارییەكانی غاز و كارەبا گرێداوە نزیكەی 28 سەنت بۆ كیلۆوات/كاتژمێر یان 2.76 یۆرۆ بۆ هەر مەتر سێجایەك لە غاز دەدەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئابوریی هۆڵەندا بەشێوەیەكی گەورە پشت بە غاز دەبەستێت، ئەگەر دابینكردنی غاز كەمبكات یان ڕوسیا هەناردەی ڕابگكرێت، هۆڵەندا بەخێرایی هەستیپێدەكات.
بەپێی سەرچاوەكان دانیشتووانی هۆڵەندا ئەوانەی گرێبەستی نوێ لەگەڵ دابینكەرانی خزمەتگوزارییەكانی غاز و كارەبا واژوودەكەن، ساڵانە 4000 یۆرۆی زیادە دەدەن بۆ غاز و كارەبا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
میدیاكانی هۆڵەندا بڵاویانكردەوە، هۆڵەندییەكان دەستیانكردووە بە كۆكردنەوە و ئەمباركردنی دار بۆ وەرزی زستان بەمەبەستی گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان، ئەمەش لەسایەی بەرزبوونەوەی نرخی غازدا.