دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان لە نزیک گوندی بیرکێ بووە.

ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری مارسیدس و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری تۆیۆتا کراوندا بووە و بەهۆی سەرپێچی و دەرچوونی هەڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە.

بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و مێردمنداڵێکیش بەسەختی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
Total
0
Share