ئاسایشی كفری، دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ڕەتدەكاتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە درۆنێك لە ناحیەی سەرقەڵا لە سنووری قەزای كفری لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكەوە خراوەتەخوارەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕائید هیوا عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی كفری دەنگۆكەكەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵەكە لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ درۆنێك لە ناوچەكەدا نەخراوەتە خوارەوە.