یوڤانتۆس و فرانکفۆرت لە ڕێککەوتنەوە نزیکن

دوای هەوڵێکی زۆر، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس نزیکبوونەتەوە لە واژۆ کردنی گرێبەستی فیلیپ کۆستیچ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”، یانەی یوڤانتۆس ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ فیلیپ کۆستیچی سڕبی و یاریزانی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت-دا کردووە، لە ئێستادا ئیدارەی “بیانکۆنێری” لە هەوڵدان لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بە ڕێککەوتن بگەن.

یوڤانتۆس لە یەکەم هەنگاودا بڕی 10 ملیۆن یورۆی بەرامبەر کۆستیچ پێشکەش کردووە، لە بەرامبەردا ئینتراخت فرانکفۆرت داوای 20 ملیۆن دەکات، جەمسەرەکان نزیکن بە تێچووی 14 بۆ 15 ملیۆن بگەن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی.

کۆستیچ لە پێگەکانی ناوەند (چەپ)، باڵی هێرشبردنی چەپ و ڕاست یاری دەکات، تەمەنی 29 ساڵە و وەرزی ڕابردوو لە کۆی 43 یاری، حەوت گۆڵ و 15 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share