بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین لە سەربازگەیەکی نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، تەقینەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بووە لە “سەربازگەی سەقەر سابقا” لە نزیک یاریگای نەجەف، بەهۆی تەقینەوەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا ڕوویداوە سەربە “سەرایا سەلام”ـە، هۆکارەکەشی بەرزیی پلەکانی گەرما و خراپی کۆگاکردن بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
Total
0
Share