كاتی كۆبوونەوەكەی هادی عامری و موقتەدا سەدر ئاشكراكرا

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا، هادی عامری و موقتەدا سەدر لە حەنانەی نەجەف كۆدەبنەوە.

وائیل ڕكابی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاند، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەكان كۆدەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەیاندا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و ئاڵۆزییەكانی عێراق بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بە دیالۆگ و ڕێككەوتن كێشەكانی نێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر چارەسەربكرێن.

بابەتی پێشتر

حەشدی شەعبی ئامادەیە وەڵامی دەستدرێژییەكانی توركیا بداتەوە

بابەتی دواتر

شازادەی سعوودیە ژێر بە ژێر چێڵسی کڕیوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share