ئیسرائیل و بزوتنەوەی جیهاد بۆردومانیان دەستپێکردەوە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، بۆردومانی شانەکانی سەربە بزوتنەوەی جیهادیانکردووە، بزوتنەوەی جیهادیش وەڵامی بۆردومانەکەی بە مووشەک داوەتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، بەهۆی بۆردومانەکەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری خان یونس لە  باشووری کەرتی غەززە، فەڵەستینییەک کوژراوە.

لە بەرامبەردا بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی بە مووشەک وەڵامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلی داوەتەوە و بەهۆیەوە سێ ئیسرائیلی برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 12 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، 79 کەسیش برینداربوون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی 19 ئەندامی بزوتنەی جیهادی فەڵەستینیی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێـ.ـران بۆ ترەمپ و ناتانیاهۆ: هێڵی سووری ئێمەتان تێپەڕاند چاوەڕێی گورزی کـ.ـوشندە بن

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هێڵی سووری ئێمەیان تێپەڕاندووە و دەبێت چاوڕێی گورزی کوشندە بن. محەمەد…
زیاتر ببینە

 فڕۆكەخانەی كابول چۆڵتربووە و گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان دەستیپێکردەوە

بەرپرسێکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان بۆ دەربازکردنی دیپلۆمات و هاوڵاتییانی سڤیلی ئەفغانستان…
Total
0
Share