ڕاگەیەندراوێك لە بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینی سووك لە زۆربەی ناوچەكان هەیە،

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، كاریگەریەكەی زیاددەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێكی سووك بە درێژایی كاتەكان و كاریگەرییەكەی زیاتر لە سنووری پارێزگای كەركوك و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر 45 پلە

سلێمانی 43 پلە

دهۆك 44 پلە

كەركوك 46 پلە

هەڵەبجە 45 پلە

سۆران 44 پلە

ڕاپەرین 44 پلە

گەرمیان 48 پلە

بابەتی پێشتر

پلاسخارت گەیشتە حەنانە و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆدەبێـتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمان و حكومەت لەسەر پاشەكەوتی مووچە بڕیاردەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو. لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share