کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوتمان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %99.9 دابەزی

پاش ئەوەی کۆمپانیای DNOی نەرویجی، لە کێڵگەی نەوتیی تاوکێ دەستیکردەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لەو کێڵگەیە، دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی کۆمپانیای DNOی نەرویجی، لە کێڵگەی نەوتیی تاوکێ لە زاخۆ، دەستکراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام ئامارەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە بەرهەمی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، 273 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، بە ڕێژەی %99.9 دابەزیوە.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە، قەبارەی فرۆشی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەو چارەکەی ساڵدا، گەیشتووەتە سفر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری لەبارەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد. لە نوسراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كە ئاڕاستەی…
Total
0
Share