پلاسخارت گەیشتە حەنانە و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆدەبێـتەوە

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە حەنانە لە پارێزگای نەجەف.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە حەنانەی نەجەف، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەیاندا دۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو تاوتوێبکەن.

شەوی ڕابردوو، لە شاری بەغداد جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

هادی عامری و موقتەدا سەدر كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share