نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 95 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 93 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی زۆر دابەزیوە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 88 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، نرخی نەوت لە ماوەی شەش مانگدا نزمترین ئاستی تۆماركردووە.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
Total
0
Share