قازانجی ساڵانەی كۆمپانیای تۆیۆتا كەمدەكات

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بڵاویكردووەتەوە، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 42 % قازانجی بەگەڕخستنی لەدەستداوە.

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا قازانجی بەگەڕخستنی كۆمپانیاكە گەیشتووەتە 997.4 ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەمساڵ قازانجی بەگەڕخستنی كۆمپانیا كەمیكردووە بۆ 578.66ملیۆن دۆلار بەوەش 43%ی ئەو قازانجەی تایبەت بووە بە گەڕخستنی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمپانیاكە بەردەوامبووە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و سەرباری ئەو زیانە گەورەیە، كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی: ڕۆژی شەممە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لە سەرجەم كۆلێژەكان دەستپێدەكەنەوە و…
Total
0
Share