بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات

بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات کە بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسان لە هەرێمی کوردستان، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو.

بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکە دەکات، ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە لێواری رووبارەکان، هەروەها ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی دەخرێنەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، سبەینێ شەش کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی بە شێوەی تاقیکاریی دەخرێنەکار. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک…
Total
0
Share