یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

شڤان سەعید یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ماوەیەكە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، بەو هۆیەوە تەندروستیی شڤان سەعید كە بە “مەلا شڤان” ناسراوە و یەكێكە لە زیندانیكراوان تێكچووە و بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر.

پێشتر ئەیھان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنەری زیندانییانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێكدا وتبووی، “زیندانیكراوانی بادینان بە توندی ئەشکەنجەدراون و دۆخی دەروونییان خراپە”.

بابەتی پێشتر

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بێ یانەن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەری بایرن پێش یاریی ئینتراخت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share