سەدر داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، پێشتر وتووێژمان تاقیكردەوە و سوودی نەبووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، هەنگاوی بۆ چاكسازی دەستپێكردووە و بەردەوام دەبێت.

وەك ئاماژەیەكیش بۆ وتووێژەكانی ڕابردوو لەگەڵ لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی وتی، “پێشتر وتووێژمان تاقیكردەوە و سوودی نەبوو” بۆیە داوایكرد ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستای عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە و هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بنرێت.

موقتەدا سەدر دڵنیایی خۆیشی نیشاندا كە گەل لە دەسەڵاتداران بێزاربوون، لەنێویاندا ئەوانەی لە ڕەوتی سەدرن و وتی، “بوونی من بقۆزنەوە بۆ كۆتاییهێنان بە گەندەڵی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە مانگی چاكسازیدا داوای چاكسازی دەكەن، هیوادارم ئەوە ببێتە هۆكاری سەركەوتن”.

سەرۆكی ڕەوتی سەدر داوایشی لە شوێنكەوتووانی كرد لەسەر مانگرتن بمێننەوە و بەردەوامبن تا ئامانجەكانیان بەدیدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی شەرعیبوون یاخود ناشەرعیبوونی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخست

دادگای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تایبەت بە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست كە بڕیاربوو تیایدا بڕیار لەبارەی شەرعیبوون یاخود…
Total
0
Share