چین ژمارەیەک سزای ئابوریی بەسەر تایواندا سەپاند

چین یەکەم هەنگاوی سەپاندنی سزا ئابورییەکانی بەسەر تایواندا دەستپێکرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر سەردانەکەی نانسی پیلۆسی کە دوێنێ ئەنجامیدا.

وەزارەتی بازرگانیی چین ئاشکرایکرد، چین هاوردەکردنی لمی سروشتیی لە تایوانەوە ڕاگرتووە، هەروەها هاوردەکردنی مزرەمەنییەکان و دوو جۆر ماسیی لە تایوانەوە ڕاگرتووە.

بڕیارەکەی حکومەتی چین لە ئەمڕۆ 3ی ئابەوە جێبەجێدەکرێت.

هەروەها حکومەتی چین سزای بەسەر دوو ڕێکخراوی تایوانیدا سەپاندووە.

دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی کاردانەوەکانی چین زیاتربوون، سەرەڕای مانۆڕ لە سنوورە ئاوییەکانی تایوان و بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە چین، هەروەها هەڕەشەی کاردانەوەی سەربازیی لە هەر دەستێوەردانێکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی سەپاندنی سزای ئابوریی بەسەر ئەو وڵاتەدا دەستپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین. ماتیۆ میلەر وتەبێژی…
Total
0
Share