مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروستبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەکە دووبارە لە سنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دووبارە دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەریهەڵداوەتەوە ئەوەش مەترسیی لەسەر كارەبای سلێمانی و گەرمیان دروستكردووە.

ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ماوەیەکە دووبارە لە سنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دیاردەی لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەریهەڵداوەتەوە، له‌ سنووری ناحیه‌ی ته‌كیه‌ بەفیشەک فنجانی تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون”.

بۆیە دەڵێت، “بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنی ئه‌و هێڵانه‌ش شاری سلێمانی و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “بەداخەوە ماوەیەکە دیاردەی بردن و لێکردنەوەی ئاسنی تاوەرەکان دووبارە دەبێتەوە و تا ئێستا نزیکەی (100) تاوەر ئاسنی براوە، ئەوەش مەترسی دروست دەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان”.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەجدی کاربکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە کە دەبێتە مەترسی جدیی لەسەر تاوەرەکانی کارەبا.

جەختیشی كردەوە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی گۆڕینی ئەو “فنجانانەن” کە شکێنراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
زیاتر ببینە

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكان داخرا

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكانی ناوچەكەیان داخست.…
Total
0
Share