قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن گفتوگۆمان سەبارەت بە حوکمڕانی و چاکسازی کرد

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گفوگۆیان کردووە سەبارەت بە حوکمڕانی و چاکسازی و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی عێراق دەبێتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر نوسیویەتی، ” لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گفتوگۆمانکرد لەبارەی حکومڕانی و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەروی عێراق دەبێتەوە و جەختکرایەوە حکومڕانی باش پێویستی بە چاکسازی و سەروەری یاسایە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و کوردستانێکی پارێزراو، ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەمە بەدیبێنین.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 29ی ئاب، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆبوویەوە.

ماکرۆن لە سەردانەکەیدا پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند ” لەگەڵ سەقامگیری ناوچەكەدان.”

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە 2-1 خیتافی

بابەتی دواتر

ماکرۆن وێنەی چەند ژنە پێشمەرگەیەک بڵاودەکاتەوە و پەیامی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی بڕیاری سزای چالاكوانانی بادینان گەڕێندرایەوە دادگای پێداچوونەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان دەڵێت، دۆسیەی بڕیارەكە بەمەبەستی ڕاستكردنەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە. بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی…
Total
1
Share