لیڤاندۆڤسكی كێشەكانی لەگەڵ بایرن چارەسەر كرد

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی سەرجەم كێشەكانی خۆی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەی بایرن میونشن چارەسەر كرد.

لیڤاندۆڤسكی بەتایبەت گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا تا ئاهەنگێكی ماڵئاوایی بۆ یاریزان و دەستەی كارگێڕی و تیمی هونەری ڕێكبخات.

لەوێ چاوی بە ساڵح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن دەكەوێت و 15 خولەك گفتوگۆ دەكەن.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، هەردووكیان لەسەر ئەوە ڕێكەوتون لە داهاتوودا هیچ شتێك دژی یەكتر نەڵێن.

پەیوەندییەكانی نێوان لیڤا و ئیدارەی بایرن سەركەوتووانە چارەسەر كراوە و دواتر لیڤا دیاریشی بەسەردا دابەشكردون.

ئەوانیش وەك ڕێزێك لە لیڤاندۆڤسكی، سەرجەم ئەو ناسناوانەی لەگەڵ بایرن بەدەستی هێناوە خستویانەتە بەردەستی تا دواین وێنەی یادگاری لەگەڵدا بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share