دایکی مباپێ لەسەر کێشەکانی کوڕەکەی و نێیمار هاتە دەنگ

فایزە لاماری، دایکی کیلیان مباپێ پێی وایە کێشەکانی نێوان کوڕەکەی و نێیماری بەڕازیلی لە ناوخۆی یانە چارەسەر دەکرێت.

فایزە لاماریی دایکی مباپێ دانی پێدا دەنێت، کە لە پاریس کێشەی ناوخۆیی بوونی هەیە و بە “کوورە پڵەس”ی ڕاگەیاندووە، “بابەتەکە لە ناوخۆی پاریس مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەموو شتێک باشە.”

بەپێی زانیارییەکانی “لو پاریزیان”، یەکشەممەی ڕابردوو لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس لەگەڵ مباپێ و نێیمار کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، داوای لێکردوون کێشەکانیان نەگەیەنن بە ئاستی ئاشکرابوون لەنێو یاریگا، دووپاتیشی کردووەتەوە، کە دەبێت پابەندبوونیان بە ڕێسا ناوخۆییەکانەوە هەبێت، کێشەکانی ئەم هەفتەیەشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی مۆنتیپیلێ خستووەتە ئەستۆی مباپێ.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، دابڕان لە نێوان مباپێ و نێیمار و مێسی ڕوویداوە، فەرەنسییەکە هەست دەکات پشتگوێخراوە و ڕەنگە لە داهاتوودا ئەم کێشانە لێکەوتەی قورستری هەبێت.

بابەتی پێشتر

تەنها لە یەك مانگدا 4827 جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراون

بابەتی دواتر

ئالکاراز و مێدڤیدێڤ (2)ی سێنسیناتی-یان بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لە کۆرۆنا پاکبووەتەوە

تەواوی یاریزانە تووشبووەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمی وەرزدا بەوپەڕی تواناکانیانەوە ئامادەبن.…
Total
0
Share