ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی جیهان لە دووری یەك هەنگاوەوەیە كە ببێتە هۆی “لەناوچوونی ئەتۆمی”.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو وتەیەی لە كۆنگرەی وڵاتانی واژووكاری پەیماننامەی بڵاوپێنەكردنی چەكی ئەتۆمیدا بوو.
وتیشی، “تائێستا بەخت یاوەرمان بووە، بەڵام چانس ستراتیژی نییە، نابێتە پارێزەری ئەو ناكۆكییە جیۆسیاسییانەی كەڵەكەدەبن تا ئاستی ململانێی ئەتۆمی”.
گۆتیرێش ئاماژەی بەوەشدا كە جیهان لە بەردەم مەترسییەكی بێوێنەدایە لەدوای “جەنگی ساردەوە”.