هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی سوپای توركیا لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا ڕادەگەیەنێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هه‌په‌گه) دەربارەی چالاكییەكانیان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕایگەیاند، “هێزه‌كانمان به به‌رخودانی مێژوویی گورزی گه‌وره له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن، لەئێستاشدا چالاكییه كاریگه‌ره‌كانیان به پێشه‌نگایه‌تیی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و به تاكتیكی گه‌ریلایی سه‌رده‌می نوێ و به‌شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەریلا له ڕۆژئاوای زاپ و له گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌تینا “به ڕۆحێکى فیداییانە شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له داگیركه‌ران دەدەن” و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا 15 سەربازی توركیا كوژراون.
هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەكیشی بەناوی (سەرحەد زیلان) لە مەتینا ڕاگەیاند.
ڕوونیشیكردەوە، سەنگەرەكانیان دووجار به بۆمبی ئه‌تۆمیی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، چوار جاریش به فڕۆكه‌ی جەنگیی و 36 جاریش به هێلیکۆپتەرى جەنگیى و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردوومان كردووە.