كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن

بەفربارینی ئەمڕۆ لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی فۆتۆ: بژار دەباغ

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمشەوی شارەكانی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە سلێمانی و دهۆك پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى باران و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

دەشڵێت، “پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەو ئاسمان لە باکوور و ناوەڕاستى هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچەهەور، بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران و بارینى بەفر بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان”.

كەشناسیی هەرێم ڕونیشیكردوەتەوە، لە سەنتەری شارەكانى سلێمانى و دهۆک نزمترین پلەکانى گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری سیلیزى، لە ناوچە شاخاوییەکانیش دادەبەزێت بۆ چەندین پلەى ژێر سفرى سیلیزى.

دەشڵێت، شەختە دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، تەمومژیش لە هەندێ ناوچە دروست دەبێت.

بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شار و ناوچەكانی هەرێم
بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی بە بردنەوەی لە ئەستۆن ڤێلا بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share