بودجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو لە هەولێر تەرخانکرا

ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی زیاتر لە (35) ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری کێشەی لافاو لە پارێزگای هەولێر.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی 35 ملیار 728ملیۆن 464 هەزار دینار، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری کێشەی لافاو لەدەوروبەری شەقامی 150م خێرای شاری هەولێر.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەکان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبن:

یەکەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی (2*1.5)م لەڕێگای پیرمام نزیک کونسڵخانەی ئەمریکی، بە گوژمەی (896,948,000) هەشت سەد و نۆهەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و هەشت هەزار دینار.

دووەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی کونجی کونکرێتی دووچاوەی (2*2.5)م لەژێرشەقامی سەرەکی پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجی کونکرێتی (2*2)م لەژێر شەقامی پیرمام کونسڵخانەی ئەمریکی و کونجی کونکرێتی دووچاوەی (2*2)م لەژێر شەقامی مەلا ئۆمەر بەگوژمەی (311,745,000) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج هەزار دینار.

سێیەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ بەستنەوەی دوو ئاوبەری سندوقی لەژێر شەقامی 150م کە بەناو گوندی کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامی پیرمام، بە گوژمەی (5,420,176,000) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار.

چوارەم/ ئامادەکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەی تەنیشتە شانەکانی ڕێگای سەرەکی مەلائۆمەر – خانزاد – پیرمام و دروستکردنی دیواری پاڵپشت بەبەستەی ئاسنین و ئاوبەری سندوقی کۆنکرێتی و بۆڕی کۆنکرێتی لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەی تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانی ناوەڕاستی ڕێگاکان، بە گوژمەی (1,628,070,150) ملیارێک و شەش سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا هەزار و سەد و پەنجا دینار.

پێنجەم/ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی سندوقی قه‌باره‌ (3*2)م لەپشت کوردستان ستی تاکو نەخۆشخانەی ئیماراتی لە بەحرکە و ئاوەڕۆی سنودقی قەبارە (3*3)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەی ئیماراتی و دروستکردنی جۆگەی کراوە لەپشت کەمپی ئاوارەکانی بەحرکە بە گوژمەی (10,518.000,000) دە ملیار و پێنج سەد و هەژدە ملیۆن دینار.

شەشەم/ دروستكردنی كونجی سندوقی (3) چاوەی (3*1.5)م لەبەردەم مزگەوتی دکتۆر نەریمان، بەگوژمەی (60,35,000) شەست ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار.

حەوتەم/ دروستکردنی کونجی سندوقی (2) چاوەی (3*1.5)م لەنزیک خەزانی ئاوی هەولێری نوێ، بەگوژمەی (35,300,000) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار.

هەشتەم/ ڕێکخستنەوەی کەندەکانی سنووری هەولێری نوێ، بەگوژمەی (612,500,000) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

نۆیەم/ دروستکردنی جووت ئاوەڕۆژی سندوقی (2.5*2.5)م لەسەرەتای کوردستان ستی تاکو گوندی شێخەشەل، بەگوژمەی (13,729,750,000) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.

دەیەم/ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی سندوقی و لووله‌ی له‌شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ / گوندی شێخەشەل / قۆناغی یەکەم، بەگوژمەی (2,515,625,000) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

بابەتی دواتر

نهێنی درێسە جیاوازەکانی ڕیاڵ و یوڤێ چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share