وەزارەتی ئەوقاف: لە سبەینێوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێدەکات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان وادەی گەڕانەوەی حاجیانی کوردستانی لە سعودیەوە ئاشکراکرد، بەپێی وەزارەتی ئەوقاف لە سبەینێوە گەڕانەوەیان دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، لە 3ی تەمموزەوە گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی وشکانی دەستپێدەکات و لەرێگەی فڕۆکەخانەکانیشەوە لە 7 بۆ 11ی تەمموز گەڕانەوەیان دەستپێدەکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، 690 حاجی بە رێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە و سێ هەزار و 994 حاجیش بە رێگەی فڕۆکەخانەکان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم پێچەوانەی عێراق پێشبینیی باران و بەفر دەكات

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌، ‏شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌،…
Total
0
Share