(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌رای له‌ سیتی برده‌وه‌

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌را له ‌نێوان یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆ جاری (16) له‌ مێژوویدا ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یاریی قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌را له‌ نێوان یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی ئه‌نجامدرا، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌یان تۆمار کرد.

گۆڵه‌که‌ی مان سیتی‌ له‌ خوله‌کی 70 له‌لایه‌ن جولیان ئالڤارێزه‌وه‌‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵیش له‌ خوله‌که‌کانی (21، 83، ٩٠( له‌لایه‌ن ئه‌لیکسانده‌ر ئاڕنۆڵد، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، داروین نونێزه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌، لیڤه‌رپوڵ قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌رای بۆ جاری 16 له‌ مێژوویدا به‌رزکرده‌وه‌، که‌ ده‌بێته‌ پاڵپێوه‌نه‌رێکی به‌هێز له‌ کێبڕکێکانی وه‌رزی 2022/2023، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی فه‌رمی وه‌رزی نوێ که‌ تێیدا به‌رامبه‌ر به‌ سیتی بردنه‌وه‌ تۆمار ده‌که‌ن.

بابەتی پێشتر

بانكەكان چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتن بۆ دابەشكردنی مووچە

بابەتی دواتر

شارەزایەكی ئابوری: حكومەتی عێراق ئیفلیج دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share