ڤێرشتاپن مێرسیدسی تەزاند: فێراری بەڕێزە

ماکس ڤێرشپاتن، پاڵەوانی جیهان لە بواری “فۆرمولا 1” تیمی فێراری و چارل لوکلێری شۆفێری ئەو تیمە بە هاوڕێ و بەڕێز وەسف دەکات.

پاڵەوانی جیهان لە بواری “فۆرمولا 1″، ماکس ڤێرشتاپن لە جەولە تاقیکارییەکانی هەنگاریا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، پلەکانی یەکەم و سێیەم بۆ شۆفێرانی تیمی فێراری بوون.

لەو بارەیەوە بە “سکای ئیتاڵیا”ی ڕاگەیاند، “کێبڕکێی ئەم وەرزەی تیمەکەم لەگەڵ تیمی فێراری پێ باشترە لە کێبڕکێی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ تیمی مێرسیدس، لەبەر ئەوەی پێش هەموو شتێک چارل لوکلێری شۆفێری فێراری دەناسم، هاوڕێمە و دەشزانم کوڕێکی بەڕێزە.”

هەروەها دەڵێت، “لوکلێر شۆفێرێکی ناوازەیە و خۆپەرست نییە، تەمەنمان نزیکە تەنها سێ هەفتە جیاوازیمان هەیە، کێبڕکێشمان لەگەڵ فێراری ڕێزێکی زۆری پێوە دیارە، تەنانەت کە پێشبڕکێیەک دەبەنەوە دەتوانین بچین بۆلایان و پیرۆزباییان لێبکەین، ئێمەش کە براوە دەبین ئەوان دەستخۆشیمان لێدەکەن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share