بەریتانیا لەسەر تۆپبارانەكەی زاخۆ هاتەدەنگ: چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەین

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، كۆمەڵی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیە لە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ.

كاردانەوەكانی تۆپبارانكردنی گوندی “پەرخ” لەلایەن توركیاوە بەردەوامن، ئەماندا میڵینگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی وتووە، وڵاتەكەی پشتیوانیی عێراق دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەماندا میڵینگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ شەممە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە كردووە و هێرشەكەی سەر گوندی پەرخ لە زاخۆ و لێكەوتەكانیان تاوتوێكردووە.

وەزیرەكەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “بە توندی ئیدانەی تۆپبارانكردنی هاوینەهەوارێكی شاری زاخۆ لە پارێزگای دهۆك دەكەین، كە بووەهۆی كوژران و برینداربوونی چەندین كەس و لە ناویاندا ژن و منداڵ هەبوون”.

میڵینگ وتوویەتی، “كۆمەڵی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیەیە كە حكومەتی عێراق لەبارەی تۆپبارانەكەوە كردوویەتی” و جەختیكردووەتەوە لەوەی بەریتانیا، پابەندە بە پشتیوانیكردنی تەواوەتیی سەروەریی عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share