یەكەم پارتی سیاسی كە بەتەواوی لەڕێی زیرەكیی دەستكردەوە بەڕێوەدەبرێت پێكهێنرا

ژمارەیەك لە هونەرمەندانی دانیمارك یەكەم پارتی سیاسییان دامەزراند كە بەتەواوی لەڕێی تەكنەلۆجیای زیرەكیی دەستكردەوە بەڕێوەدەبرێت، ئامانجی لە قۆناغی یەكەمدا بەدەستهێنانی دوو كورسیی پەرلەمانە.

كۆمەڵەی Computer Lars دامەزراندنی پارتێكیان بەناوی (پارتی دەستكرد) بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی Mindfuture بۆ توێژینەوە تەكنەلۆجییەكان ڕاگەیاند.

پارتەكە دەبێتە تێكەڵەی هەڵوێستە سیاسی و بیرۆكە دیموكراسییە سەربەخۆكان لەنێو ئەو یارییە سیاسییە باوەی لەناو ناوەندی دروستكردنی بڕیاری سیاسی لە دیمەنی سیاسیی دانیماركدا بوونی هەیە.

ئەسكەر برایلد ستۆنس یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە هیوادارە پارتە نوێیەكە بتوانێت “پەرە بە سیستمی سیاسی باو بدات بۆ شتێك كە توانای ڕەنگدانەوەی ناخی هاوڵاتییانی هەبێت بە تەواوی بیروبۆچوون و تێڕوانینە سیاسییە جیاوازەكانەوە”.

وتیشی، “زیرەکی دەستکرد تێکەڵەیەک دەبێت لەوەی کە دانیماركییە ئاساییەكان لەبارەی سیاسەتەوە بیری لێدەکەنەوە. تاکەکان مەیلیان هەیە بەلای هەڵوێستی میانڕەودا، لەکاتێکدا زیرەكیی دەستكرد ڕێگەدەدات بە وەرگرتنی بیرۆکەیەک دەربارەی بۆچوونی سیاسیی ڕاستەقینەی دانیشتووان”.

ستۆنس ئاماژەی بەوەشکردووە، گروپەکە ئەدەبیاتی حزبی زۆر بچووکیان بەکارهێناوە، چونکە زیاتر ڕەنگدانەوەی ناوەرۆكی سیاسەت و دیموکراسییە، لەگەڵ ئەو ڕێگایەی پێویستە دۆخی سیاسی پێ ڕێكبخرێتەوە. بە بۆچوونی ئەو پارتەكانی ئێستا ماوەیەكی درێژە پشتیان كردووەتە ئەو بیرۆكانە و لێی دووركەوتوونەتەوە.

لەکاتێکدا تادێت گرنگیی زیرەکیی دەستکرد زیاتر دەبێت و گەشەپێدەرانی هەوڵدەدەن تەنانەت بە تەکنەلۆجیاکانی مرۆڤێکی نوێ دروستبکەن، هەنگاوی گروپە دانیمارکییەكە دووپاتكردنەوەی ئەوەیە كە قەیرانێکی قوڵ لە سیستەمەکانی نوێنەرایەتیی سیاسی لە دیموکراسیەکانی ڕۆژئاوادا بوونی هەیە.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەی سەرەكیی شێرپەنجەیە<br>پارتی سەوز: ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆ بووەتە کارەسات بۆ سلێمانی

بابەتی دواتر

بەریتانیا لەسەر تۆپبارانەكەی زاخۆ هاتەدەنگ: چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین: ئامادەین بۆ سزاكان

ڤلادیمێر پوتین هەڵكشانی هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر ڕوسیا بە هۆكاری هەڵگرتنی هەنگاوی هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا ناودەبات، دەڵێت، ئەوە نەكرایە،…
Total
0
Share