بڕیارە ئەمڕۆ كاكەییەكان لەگەڵ هۆزی ئەو كەسە دابنیشن كە سمێڵی گەنجێكی كاكەیی-تاشی و سووكایەتی پێكرد.
سەردار ئاغا سەرۆكی هۆزی كاكەییەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لایەنی بەرامبەر ڕازیبوون چارەسەری كێشەكە بە سوڵحی عەشایەری و بە ئامادەبوونی بەشێكی زۆر لە هۆزەكان كۆتایی پێبهێنن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كەس بە تۆمەتی سووكایەتی كردن بە كاكەییەكەی كەركوك دەستگیركراون و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە ماڵی ئەو گەنجە كاكەییەكە و بەئامادەبوونی زیاتر لە 60 هۆز لە نەتەوە جیاوازەكان لە ڕێگای سوڵحی عەشایرییەوە كێشەكە چارەسەربكەن.