دەروازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدادی پایتەخت داخران و لە چەند دەروازەیەك بەربەستی كۆنكرێتی دانراون و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە ئەركی حكومەت پاراستنی دەزگا و دامەزراوەكانە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، دەروازە سەرەكییەكانی ناوچەی سەوزی بەغداد داخراون و بەربەستی كۆنكرێتی لە چەند دەروازەیەكی ناوچەكەدا دانراون بۆ بەرگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
شەوی ڕابردووش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، “ئەركی حكومەت دابینكردنی سەقامگیری و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان پارێزگاری لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بكەن“.
ئاماژە بەوەشكراوە ڕێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر وهێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا خۆپیشاندەران چوونە ناو تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.