ئیسپانیا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وزەی عێراق دەردەبڕێت

ئیسپانیا ئامادەیی بۆ کارکردن و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزەی عێراق راگەیاند، لە رێگای کۆمپانیاکانییەوە.

زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلیزیا ریکۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بە شێوەیەکی گرنگتر لە کەرتی وزەی عێراق دەروانین بە تایبەتی وزەی خاوێن، لە داهاتووشدا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێدەبەستین.

هاوکات، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئیسپانیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە بە گشتی و وزەی خاوێن بە تایبەتی لە عێراقدا دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لەرێگای چەند کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە لە داهاتوودا پلانی کاری هاوبەش لە نێوان وڵاتەکە و عێراقدا لە ئارادایە.

ئاماژە بەوەشدراوە، گفتگووگۆی نێوان وەزیری کارەبا و باڵیۆزی ئیسپانیا لە چوارچێوەی پلانی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و دیبلۆماسییەکانی هەردوو ولاتدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share