د. باخان ئازاد سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكات

د. باخان ئازاد لە پای دەستگیركردنی “تۆمەتباری ڕووداوی تەقەكردن لە ماڵەكەی”، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە د. باخان ئازاد باسی لە هەواڵی دەستگیركردنی ئەو كەسە كرد كە هاوسەری خۆیەتی و تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە نارنجۆك و چەك هێرشیكردووەتەسەر ماڵەكەی لە سلێمانی.

د. باخان ئازاد سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و وتی، “سەلماندتان ئێوە ڕێگە بە هیچ كەسێك نادەن بە ناوی حزبەكەی ئێوەوە و بە پلە و پۆستی حزبییەوە دەستدرێژی بكاتەسەر دوو ژن و دوو منداڵ، ئەمە گەورەترین ئیمتیاز بوو لە مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-دا كە چیتر یەكێتی ڕێگەنادات بەرپرسەكانی سووكایەتی بە خەڵك بكەن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی دەستگیركردنی شێرزاد باوەنووری سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی گەرمیان لە كەلار بڵاوكرایەوە، ناوبراو هاوسەری د. باخان ئازادە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
Total
0
Share