سزای زیندانیکراوێکی بادینان درێژکرایەوە

گەرچی بڕیار بوو سبەینێ پێنجشەممە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئازادبکرێت، ئەمڕۆ سزاکەی بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە درێژکرایەوە .

کامەران سارمەمی پارێزەری زیندانیکراوی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بڕیاربوو سبەینێ پێنجشەممە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئازادبکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بۆ حەوت مانگی دیکە سزادرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشتر لەلایەن دادگای تاوانی دوو تۆمەتی ئەوە ئاراستە ی گۆهدار کرابوو کە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی بووە خۆی هی کۆمپانیای دایۆیە، بەڵام لۆگۆی تۆیۆتای بە پێشەوە بووە”.

ئاشکراشیکرد، “مۆدیلی ئۆتۆمبێلەکە کۆن بووە، پێشتر کە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە پارچەی نەبووە، بۆیە ئەو پێشەی پێوەکراوە، هیچ تاوانێکیشی پێوەنەکراوە”.

باسیلەوەشکرد، “هاریوان حسێن و شڤان سەعید و ئەیاز کەرەم، ئەگەر دۆسیەی دیکەیان بۆ دروستنەکرێت دەبێت سبەینێ ئازادبکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی داوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی داوادەكات پەرلەمانی كوردستان لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی ڕووداوی تیرۆركردنی عەقیدەكەی ئاژانسی پاراستن…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share