کازمی بەڕێوەبەری نوسینگەکەی و بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی لە پۆستەکانیان لابرد

 سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لابردنی هەریەکە لە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران و بریکاری دەزگای هەواڵگریی عێراقی داوە.

ئاماژە بەوەکراوە، کازمی فەرمانی کردووە بە دانانی ئیبراهیم زوبەیدی وەک شوێنگرەوەی رائید جوحی بەڕێوەبەری پیشووی نوسینگەی سەرۆک وەزیران.

هەروەها بڕیاری دانانی عامر حەلو موسەوی وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق داوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان ئەو دوو کەسەی کازمی دایناون نزیکن لە ڕەوتی سەدرەوە.

بابەتی پێشتر

گوللـەتۆپێک لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا کەوتەخوارەوە و ئاگر لە دارستانی ناوچەکە کەوتەوە

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share