هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیایی رەسمیی یەكێتی رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان بەهۆی كەمیی پارەی كاش لەبەردەستی حكومەتی عێراقدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراقیش لە كاتی خۆیدا مووچەیان وەرنەگرتووە.

وتیشی، “پێداویستییەكانی خەرجیی حكومەت رۆژ بە رۆژ لەزیادبووندایە و ئەمەش وایكردووە لە هەندێك لە مانگەكاندا كەمیی پارەی كاش دروست ببێت، دواكەوتنەكە پەیوەندی بە كێشە و قەیرانی ئابورییەوە نییە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد،”لێرە بە دواوە كاریگەرییەكانی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لەسەر داهاتی فرۆشتنی نەوت رەنگە دروستببێت، چونكە مانگی رابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزیبوو، بەڵام عێراق پێشوەختە بۆ فرۆشتنی نەوت لەگەڵ كڕیارەكانیدا رێككەوتن دەكات، واتا گرێبەستی پێشوەختەی هەیە و بە پێی نرخە كۆنەكان نەوت فرۆشراوە، لەبەرئەوە هێشتا داهات لە عێراقدا كەمی نەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share