پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەك ڕەشەوڵاخ بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

پەروەردەی سلێمانی زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك مانگا و گوێرەكە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە بانگەوازێكدا كە ئاراستەی ژمارەیەك ڕۆژنامەی كردووە ڕایگەیاند، لەڕێی زیادكردنی ئاشكراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سێ مانگا، دوو گوێرەكەی یەك ساڵ و یەك گوێرەكەی نێری دوو ساڵ.

بڕیارە زیادكردنەكە ڕۆژی دووشەممە 8ی ئاب لە بینای ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share